سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421917-سێیەمین_فێستیڤاڵی_فیلمی_كوردی_لە_مۆسكۆ_بەڕێوە_دەچێت
سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوە دەچێت، هۆڵی سینەمای بەناوبانگی "ساوێر" لە مۆسكۆ، وەك شوێنی كردنەوەی و داخستنی فێستیڤاڵەكە دیاری كراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2023 19:07 Asia/Tehran
  •  سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ بەڕێوە دەچێت

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوە دەچێت، هۆڵی سینەمای بەناوبانگی "ساوێر" لە مۆسكۆ، وەك شوێنی كردنەوەی و داخستنی فێستیڤاڵەكە دیاری كراوە.

ئەمڕۆ دووشەمە نۆی تشرینی یەكەم، دانەر ئەبوبەكر نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە رووسیا راگەیاند:

 ئەم فێستیڤاڵە سینەماییە، دەرفەتێكی ناوازە بۆ خەڵكی ڕووسیا دەڕەخسێت كە خۆیان بخەنە ناو دنیای سینەمای كوردی لەو ماوەیەدا، پێشاندانی فیلمەكان بە زمانی ڕەسەن و ژێرنووسی ڕووسی نمایش دەكرێن، بۆ ئەوەی هەمووان بەبێ سنوور لە هەست و سۆزی فیلمەكان تێبگەن، فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوامی دەبێت.

‎فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ بەردەوامە لە پێشخستنی سینەما، وەك فۆرمێكی هونەری گرنگ و ئامرازێكی بەهێز بۆ گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی، پێشبڕكێی فیلمەكان وەك بەشێكی گرنگ لە فێستیڤاڵەكە دەمێنێتەوە، لیژنەی دادوەری بە چوار پاڵێوراو هەڵسەنگاندن بۆ فیلمە پێشكەشكراوەكان دەكەن.

‎نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێڕاق لە ڕووسیای فیدراڵ بە نوێنەرایەتیی دكتۆر دانەر ئەبوبەكر، پشتیوانی تەواوی مادی و معنەوی ڤێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ دووپات دەکاتەوە و سوپاسی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەکات بۆ کارە ماندوونەناسەکانیان لە پێناو پاراستن و پەرەپێدانی کولتوری کوردیمان فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە مۆسكۆ دووپات دەكاتەوە.

جێگای ئاماژەیە فیستیڤاڵی ئەم ساڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ بە ئامادەبوون و لە ژێر چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت.