مێسی و ئەرجەنتین دەدرەوشێنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i422149-مێسی_و_ئەرجەنتین_دەدرەوشێنەوە
لیۆنێل مێسی ڕابەرایەتی ئەرجەنتینی کرد بۆ بردنەوە بەسەر پیرۆدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2023 16:59 Asia/Tehran
  • مێسی و ئەرجەنتین دەدرەوشێنەوە

لیۆنێل مێسی ڕابەرایەتی ئەرجەنتینی کرد بۆ بردنەوە بەسەر پیرۆدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەرجەنتین لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بەرامبەر پیرۆ یاریی کرد و بە دوو گۆڵی مێسی یارییەکەى بردەوە.

بەوەش ئەرجەنتین 4 یاریی کردووە هەر چواری بردۆتەوە و 12 خاڵی هەیە و پێشەنگە.

سێ هەڵبژاردەش ڕکابەری لەسەر پلەى دووەمی دەکەن کە ئەوانیش ئۆرۆگواى و بەرازیل و فەنزوێلان کە هەرسێکیان 7 خاڵیان هەیە.

بەرازیل بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە ئۆرۆگواى دۆڕا و نێیماریشی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا.