کۆتایی ھاتنی یارییە پارائاسیاییەکانی ھانگژۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i422437-کۆتایی_ھاتنی_یارییە_پارائاسیاییەکانی_ھانگژۆ
چوارەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیا دوێنێ شەممە لە شاری هانگژۆ دوای ٦ ڕۆژ لە پێشبڕکێی فەرمیی نزیکەی ٣ هەزار وەرزشکاری بەشداربوو لە ٤٣ وڵاتەوە کۆتایی هات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2023 12:00 Asia/Tehran

چوارەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیا دوێنێ شەممە لە شاری هانگژۆ دوای ٦ ڕۆژ لە پێشبڕکێی فەرمیی نزیکەی ٣ هەزار وەرزشکاری بەشداربوو لە ٤٣ وڵاتەوە کۆتایی هات.

کاروانەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێکهاتبوو لە ٢١٠ وەرزشوان (١٢٨ وەرزشکاری پیاو و ٨٢ وەرزشکاری ژن) بە ناوی «ڕۆڵەکانی ئێران» و بە دروشمی «ئیمان، ئێران، شانازی» بوو جێگری پاڵەوانی یارییەکانی پارائاسیا.

کاروانە وەرزشییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی ١٣١ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ بەدەست بهێنێت، کە ٤٤ زێڕ و ٤٦ زیو و ٤١ برۆنزی لەخۆ گرتووەو بۆ یەکەمین جار لە یارییەکانی پارا ئاسیا پلەی دووەمی مسۆگەر کردووە.

ئێران لە یارییەکانی پارا ئاسیای ٢٠١٠و ٢٠١٤ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و لە یارییەکانی پارا ئاسیای ٢٠١٨ شدا  پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد. لە کۆتایی ئەم یارییانەدا، چین بە کۆکردنەوەی ٥٢١ میدالیا داگری (٢١٤ زێڕ، ١٦٧ زیو، و ١٤٠ برۆنز) پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ژاپۆنیش بە (٤٢ زێڕ، ٤٩ زیو، و ٥٩ برۆنز) پلەی سێیەمی چوارەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیای هانگژۆی چینی مسۆگەر کرد.