درەوشانەوەی مەلەوانانی ئێران لە ڕکابەرایەتییەکانی ئاسیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i425549-درەوشانەوەی_مەلەوانانی_ئێران_لە_ڕکابەرایەتییەکانی_ئاسیادا
مەلەوانانی ئێران لە یازدەهەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتی لاوانی ئاسیادا توانیان میداڵیایەکی زێر، چوار زیو و حەوت برۆنز ببەنەوە و ڕیکۆردی میداڵ بردنەوە لەم ڕکابەرایەتییانە بشکێنن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 02, 2024 09:30 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی مەلەوانانی ئێران لە ڕکابەرایەتییەکانی ئاسیادا

مەلەوانانی ئێران لە یازدەهەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتی لاوانی ئاسیادا توانیان میداڵیایەکی زێر، چوار زیو و حەوت برۆنز ببەنەوە و ڕیکۆردی میداڵ بردنەوە لەم ڕکابەرایەتییانە بشکێنن.

 یازدەهەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتی لاوانی ئاسیا، بیست و شەشی فێڤرییە تا نۆی مارسی دووهەزار و بیست و چوار لە شاری "کلارک"ی فیلیپین بەڕێوە دەچێ و ململانێی شیرجەی ئەم خولەی ڕکابەرایەتییەکان لە بیست و شەشی فێڤرییە تا دووی مارس دەبێ. نوێنەرانی ئێران لەم ڕکابەرایەتییانەدا توانیان دوازدە میداڵیای ڕەنگاوڕەنگ بەدەست بێنن. دەسکەوتی هەوڵی مەلەوانانی ئێران لەم ڕکابەرایتییانەدا میداڵیایەکی زێڕ، چوار میداڵیای زیو و حەوت میداڵیای برۆنز بوو کە ئەم هەژمار میداڵیایە ڕیکۆردێکی تازە بۆ ئێران دێتە ئەژمار لە مێژووی ئەم لقە وەرزشییەدا. 

هەروەها وەرزشوانانی تیمی هەڵبژاردەی مەلەوانیی ئێران لەم ڕکابەرایەتییانەدا سێ جار ژمارەی پێوانەیی نیشتمانی و یازدە جاریش ژمارەی پێوانەیی ڕنجی تەمەنییان تۆمار کردووە.