تیم ئێران پلەی دووەمی واتێرپۆلۆی لاوانی ئاسیای بەدەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i425746-تیم_ئێران_پلەی_دووەمی_واتێرپۆلۆی_لاوانی_ئاسیای_بەدەست_هێنا
تیمی واتێرپۆلۆی کوڕانی تەمەن ژێری هەژدەساڵی ئێران بە درەوشانەوە لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ڕیزی تەمەنەکانی ئاسیادا، میداڵیای زیوی بردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 11, 2024 06:30 Asia/Tehran
  • تیم ئێران پلەی دووەمی واتێرپۆلۆی لاوانی ئاسیای بەدەست هێنا

تیمی واتێرپۆلۆی کوڕانی تەمەن ژێری هەژدەساڵی ئێران بە درەوشانەوە لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ڕیزی تەمەنەکانی ئاسیادا، میداڵیای زیوی بردەوە.

تیمی واتێرپۆلۆی لاوانی ئێران لە ڕکابەرایەتیی واتێرپۆلۆی پاڵەوانەتیی ڕیزی تەمەنەکانی ئاسیادا کە لە شاری کلارکی فیلیپین بەڕێوەچوو، لە فیناڵ و لە ڕکابەرایەتییەکی زۆر دژواردا بەرامبەر بە تیمی لاوانی ژاپۆن داینا و میداڵیای زیوی ئەم ڕکابەرایەتییانەی کردە مل.

تیمی هەڵبژاردەی واتێرپۆلۆی ئێران لە گرووپی "بی" ئەم خولەی ڕکابەرایەتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کازاخستان، سریلانکا،مالیزیا و سەنگاپوور هاوگرووپ بوو و توانی بانتر لە کازاخستان وەکوو تیمی یەکەمی ئم گرووپە بگاتە قۆناغی پێشفیناڵ و لەم قۆناغەیشدا لەگەڵ تیمی چین کە دووەم تیمی گرووپی "ئەی" بوو چووە مەیدانەوە و بە بردنەوە لێی گەیشتە قۆناغی فیناڵ. 

لاوانی ئێران لە کۆتایی یاریی فیناڵدا بە ئەنجامی حەڤدە بە سێزدە، یارییەکەیان دانا و لەسەر پلەی دووەم ڕاوستان.