جێگرپاڵەوانی فەڕەنگی کارانی تازەلاوی ئێران لەنێو کێبەرکێکانی زۆرانبازی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i428612-جێگرپاڵەوانی_فەڕەنگی_کارانی_تازەلاوی_ئێران_لەنێو_کێبەرکێکانی_زۆرانبازی_ئاسیا
تیمی نیشتمانی زۆرانبازی تازەلاوانی ئێران بە وەدەستهیةانی سێ میداڵیای زێڕو چوار زیوو و سێ برۆنز گەیشتە پلەی جێگرپاڵەوانەتی ئاسیا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2024 06:00 Asia/Tehran

تیمی نیشتمانی زۆرانبازی تازەلاوانی ئێران بە وەدەستهیةانی سێ میداڵیای زێڕو چوار زیوو و سێ برۆنز گەیشتە پلەی جێگرپاڵەوانەتی ئاسیا.

دوێنێ یەکشەم لەکۆتایی ململانێی زۆرانبازی تازەلاوانی ئاسیا، ئەبولفەزلی کەرەمی لە کێشی ٥١ کیلۆدا و عیمادڕەزا موحسین نیژاد لە کێشی هەشتا کیلۆداو دانیال ئیزەدی لە کێشی ٩٢دا گەیشتنە میداڵیای زێڕ.

هاوکات ئەحمەد بەدرەدینی لە کێشی ٤٥ کیلۆو عەلیڕەزا ئەمیری لە کێشی ٤٨ کیلۆو ئەمیرمەهدی سەعیدی نەوا لەکێشی ٦٧ کیلۆداو محمد کازیمی لە کێشی ٧١ کیلۆش دا بوونە خاوەنی میداڵیای زیوو.

ئەمیرعەلی حەیدەری لە کێشێ ٥٥ کیلۆداو ئەبولفەزڵی شیری لە کێشی ٦٠ کیلۆداو ئەیوب حەسەنوەند لە کێشی ١١٠ کیلۆدا میداڵیای برۆنزیان وەدەست هێنا.ململانێێ زۆرانبازی فەڕەنگی تازەلاوو مێرمنداڵانی پاڵەوانەتی ئاسیا لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی ژوئەن لە شاری ئەمان"ی پێتەختی ئۆردۆن بەڕێوە چوو.