میداڵیای برۆنزی ئاسیا لە ملی والیباڵیستە ساحڵیبازەکانی ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i432772-میداڵیای_برۆنزی_ئاسیا_لە_ملی_والیباڵیستە_ساحڵیبازەکانی_ئێراندا
تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ساحلیی ئێران پلەی سێهەمی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا ٢٠٢٤ی بەدەست هێنا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2024 15:00 Asia/Tehran
  • میداڵیای برۆنزی ئاسیا لە ملی والیباڵیستە ساحڵیبازەکانی ئێراندا

تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ساحلیی ئێران پلەی سێهەمی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا ٢٠٢٤ی بەدەست هێنا

 

لە بیست و چوارەمین خولی ڕکابەرایەتیی والیباڵی ساحلیی پاڵەوانەتیی پیاوانی ئاسیا ٢٠٢٤دا کە لە شاری سانتا رۆزای فیلیپین دەست پێببوو، تیمی والیباڵی قەراخ ئاویی ئێران لە یاریی ڕیزبەندیی ئەم ڕکابەرایەتییانەدا لەگەڵ تیمی چین چووە مەیدان و بە شکست هێنانی ئەم تیمە بە ئەنجامی ٢ بە سفر پلەی سێهەم و میداڵیای برۆنزی بە دەست هێنا. وەرزشوانانی والیباڵی قەراخاویی ئێران لەم یارییانەدا، توانیان شەش سەرکەوتن بۆ خۆیان مسۆگر بکەن و بەم چەشنە یازدەهمین میداڵیای والیباڵی ساحلیی پیاوانی ئاسیا بوو بە نسیبی تیمی ئێران.