پیداگری لە سەر بەهێزکران وپەرەپیدانی هاوکاریە وەرزشیەکانی ئێران وگورجستان
بەهێزکرانی هاوکاریە وەرزشیەکانی ئێران وگورجستان لە دیداروچاوپێکەوتنی دیپلۆماتە ئێرانیەکان لەگەڵ وەزیری ئەم وڵاتە لە قەفقاز لێکدرایەوە.
"مەحمود ئەدیب" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گورجستان ، لە دیدارلەگەڵ شالوا گووگلادزە" وەزیری وەرزشی تازەی گورجستان ، دەستی دایە لێکدانەوەی بوارەکانی هاوکاری هاوبەش لەنێوان دوو وڵات لە بەشە وەرزشیەکان دا.
لەم دیدارەدا، دوولایەن پیداگریان کرد لەسەر پەرەی پێوەندی وەرزشی وکەڵک وەرگرتن لە بارستا هاوبەشەکان . شالوا گوگولادزە ، وەزیری وەرزشی گورجستان ، لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی دایە توانایی وئەزمونەکانی ئێران کە بەشی پزیشکی وەرزشی وهەروەها توانایی وەرزشکارانی ئێرانی لە لقە جۆربەجۆرەکانی وەرزشی وخوازیاری پێوەندی زۆرتری فیدراسیۆنە وەرزشیەکانی دوو وڵات بوو.
لە لایەکی تر ، مەحمود ئەدیب باڵوێزی ئێران لە گورجستانیش وێڕای ئاماژەدان بە ڕێز وخۆشەویستی وەرزشی زووران لە هەردوو وڵات وپیشینەی کۆنی پێوەندی نێوان وەرزشکارانی ئێرانی وگورجستانی ، لەسەر دامەزرانی بواروبەستینی یاسامەند ویاسایی بۆ پەرەی هاوکاریەکان پیداگرت.