حوزه‌یران 01, 2025 14:20 Asia/Tehran
  •  نوێنەرانی بەشی زۆرانی وڵاتەکەمان ڕێگایان بردە یاری کۆتایی

نوێنەرانی سێ کێشی ئازادی ئێران ئەمڕۆ لە ڕۆژی دووهەمی پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی جامی ئوپین"ی" موغولستان  " لە شاری ئولانباتوربە سەرکەوتن لە خەنیمەکانیان ڕێگایان بردە یاری کۆتایی .

لەکێشی ٧٠ کیلوگرام محەممەد عەلی عەموزادلە خولی یەکەم بە ئەنجامی سێ بەدوو "ویشال کالیرامان " لە هێندی بردەوە.

عەلی ئەکبەری فەزڵی لە خولی یەکەم بە ئەنجامی پێنج بە یەک " تولگا تومور ئوچیر" لە موغولستانی بردەوە" دوو نوێنەری وڵاتەکەمان لە خولی دوایی ولە قۆناخی نێو کۆتایی پێکەوە زوورانیان گرت وبەئەنجامی دە بە شەش فەزڵی ، عەموزادی بردەوە وڕێگای بردە فیناڵ. ناوبراو لەم یاریادا لەگەڵ کنستانتین کاپرینوف لە ڕووسیا زۆران ئەگرێت.لە کێشی ٧٩ کیلوگرام دا کە پیشبڕکیکان بە شێوەی دەورەیی ولە دوو گروپی سێ کەسیی بەڕێوەئەچێت ، فەریبورز بابایی لە گروپی دوو بە ئەنجامی یازدە بەسەر سێفر دالایتسرم جاوخلانخو لە موغولوستانی بردەوە. ناوبراو لە خولی دووهەم بە ئەنجامی شەش بەسەرسێفر خەنیمەموغولستانیەکەی بردەوە وڕێگای بردە قۆناخی نێوە کۆتایی. لەکێشی ٩٧ کیلوگرام ئەحمەد بەزری دوای پشودان لە خولی یەکەم لە خولی دووهەم بە ئەنجامی چواربەسێفرئیربەک تاوگازوف لە ڕووسیای بردەوە وڕێگاری بردە قۆناخی نێوفیناڵ. ناوبراولەم قۆناخەدا بە ئەنجامی هەشت بەسەر سێفر ڕەسوڵ گونە لە تورکیای بردەوە وڕێگای بردە فیناڵ/.

 

 

سەرپەیڤ