کتێبی «زیبا صدایم کن» تائێستا 5جار لەتورکیا چاپ کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i442291-کتێبی_زیبا_صدایم_کن_تائێستا_5جار_لەتورکیا_چاپ_کراوە
کتێبی "زیبا صدایم کن" یان بەکوردی" زیبا بانگم بکە" نوسراوی فەرهاد حەسەنزادە لەبەرهەمەکانی "کانون پرورش فکری کودکان و نوجوانان" ی ئێران تائێستا 5جار لەتورکیا چاپ کراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2025 12:50 Asia/Tehran
  • کتێبی «زیبا صدایم کن» تائێستا 5جار لەتورکیا چاپ کراوە

کتێبی "زیبا صدایم کن" یان بەکوردی" زیبا بانگم بکە" نوسراوی فەرهاد حەسەنزادە لەبەرهەمەکانی "کانون پرورش فکری کودکان و نوجوانان" ی ئێران تائێستا 5جار لەتورکیا چاپ کراوە.

ئەم کتێبە لەپێشدا ساڵی 2017 لە پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی بۆلۆنیا خرایه ڕوو لە پاشان بەهەوڵی بڵاوگەی "تیماش"ی تورکیا ، هەمان ساڵ لە پیشانگەی کتێبی ئەستەموڵ ، خرایه بەر دەستی خوێنەران.تائێستا و بەرلەچاپی پێنجەم، 9هەزار بەرگ لەو کتێبە لە تورکیا ، فرۆشراوە.
«زیبا صدایم کن» بەناوی تورکی «Bul Beni Ziba» و وەرگێڕانی نەزهەت بشتی بەدوو جۆر ڕەسمی سەربەرگی کتێب ، لە208 پەڕە ، بڵاوکراوەتەوە.

ئەو کتێبە تائێستا بەزمانەکانی عەڕەبی ، ئەرمەنی و ئینگلیزی بڵاوبۆتەوە و بەم زوانە بەزمانی چینیش بڵاودەکرێتەوە.