ئەنیمەیشنی "پاسەوانانی خۆر"؛ فیلمێک بۆ بینەرانی منداڵ لە فێستیڤاڵی فەجر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i444299-ئەنیمەیشنی_پاسەوانانی_خۆر_فیلمێک_بۆ_بینەرانی_منداڵ_لە_فێستیڤاڵی_فەجر
ئەنیمەیشنی "پاسەوانانی خۆر" وەک تاکە بەرهەمی ئەنیمەیشن لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجرە کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤالەکەدا نمایش دەکرێت. "پاسەوانانی خۆر" لەنێو ئەو بەرهەمانەدایە کە تایبەتە بە بینەرانی منداڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا.
(last modified 2026-01-30T10:31:12+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2026 11:11 Asia/Tehran
  • ئەنیمەیشنی

ئەنیمەیشنی "پاسەوانانی خۆر" وەک تاکە بەرهەمی ئەنیمەیشن لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجرە کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤالەکەدا نمایش دەکرێت. "پاسەوانانی خۆر" لەنێو ئەو بەرهەمانەدایە کە تایبەتە بە بینەرانی منداڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا.

عیماد ڕەحمانی، مێهرداد مێهرابی دەرهێنەری ئەم ئەنیمەیشنەن و مێهدی جەعفەری جۆزانی بەرهەمهێنانی کردووە و بڕیارە لە بەشی دەرەوەی کێبڕکێی فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا نمایش بکرێت.

ئەم ئەنیمەیشنە فیلمێکی فانتازیا و سەرگەرمییە کە چیرۆکەکەی باس لە دوو کوڕی تەمەن ١٠ ساڵان دەکات کە ئامادەبوونی کۆمەڵێک دزی شوێنەوارە مێژووییەکان لە ناوچەیەکی شوێنواری دەدۆزنەوە.