شوبات 20, 2026 18:04 Asia/Tehran
  • دەسپێكی خولی نوێی پێشبڕکێی ساباتی نوری كەناڵی جیهانی سەحەر لە سلێمانی

بەرنامەی پێشبڕکێی ساباتی نور کە بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە شاری سلێمانی لە عێراق تۆماردەكرێ، هەموو ڕۆژێک کاتژمێر پێنج و سی خولەك بە کاتی تاران و کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی عێراق لە كەناڵی جیهانی سەحەری کوردی بڵاو دەکرێتەوە .

بەرنامەی پێشبڕکێی ساباتی نور کە یەکێکە لە بەرنامە بەناوبانگەکانی كەناڵی سەحەری کوردی، ئەمساڵ لە شاری سلێمانی تۆمار دەکرێت. تایبەتمەندیەکانی بەرنامەی ئەمساڵ: ئامادەبوونی داوەران بە شێوەی  ڕاستەوخۆ لە ئیستدیۆ - ئامادەبوونی زۆرترین بەشداربوو بە شێوەی  ڕاستەوخۆ بە بەشداری دادوەرانی ئێرانی و هەولێری و سلێمانی و میسرە .جگە لە بەشی سەرەکی هەمووساڵێكی ئەم بەرنامە، بەشێکیش هەیە لەسەر لەبەرکردنی سورەتی محمد (د.خ)، کە تیایدا ٣ ژن و ٣ پیاو کە ئەم سورەتەیان لەبەرە دیاری پڕ بایخیان پێدەدرێت. پێشکەشکار و شارەزای ئەم بەرنامەیە، دوکتور سەید بەهائەدین حوسێنی، قورئانخوێن و لەبەركاری  نێودەوڵەتی لە پارێزگای کوردستانی ئێرانە.

 

سەرپەیڤ