شوبات 23, 2026 18:11 Asia/Tehran

وەرزی نوێی پێشبڕکێی قورئانیی "ساباتی نوور" لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆمەڵێک لە قورئان خۆێنان و حافزان و داوەرانی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی دەس پێی بوو.

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی "ساباتی نور" کە یەکێکە لە بەرنامە بەناوبانگەکانی کەناڵی سەحەری کوردی؛ بەمەبەستی سود وەرگرتن لە توانای میدیایی دەرەوە سنووری و بە لەبەرچاوگرتنی پێشوازیی بەرفراوانی خەڵک، ئەمساڵ بە ئامادەبوونی داوەرە دیارەکانی ناوخۆ و هەرێمی کوردستانی عێراق و میسر کە خاوەنی بڕوانامەی بەرزی زانستی قورئانین، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت. ️ هەروەها لە کارێکی تایبەتدا و هاوکات لەگەڵ هەزارو پێنسەدەمین ساڵی لە دایکبوونی پێغەمبەری  خۆشەویستی ئیسلام (د.خ)، بەشی "لەبەرکردنی سورەتی محمد (د.خ)" بۆ ئەم وەرزە زیاد کراوە. ئەم بەشە بە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری کردنی  ئافرەتان، هەنگاوێکی گرنگە لە پەرەپێدانی هاوبەشیی قورئانی. ️ وەرزی نوێی ئەم بەرنامەیە، بە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی بەشداربووان، لە سی و سێ  ئەڵقەدا بەرهەم دەهێنرێت و لە کەناڵی سەحەری کوردی  بڵاو دەبێتەوە.

سەرپەیڤ