وەرزشکارانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران میوانی باڵیۆزی ئێران لە ئوزبەکستان بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446014-وەرزشکارانی_بەرزکردنەوەی_قورسایی_ئێران_میوانی_باڵیۆزی_ئێران_لە_ئوزبەکستان_بوون
تازەلاوان و لاوانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران پاش دەس خستنی شانازیی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا، میوانی باڵیۆزی ئێران لە ئوزبەکستان بوون.
(last modified 2026-08-15T14:24:01+00:00 )
ئاب 15, 2026 11:17 Asia/Tehran
  • وەرزشکارانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران میوانی باڵیۆزی ئێران لە ئوزبەکستان بوون

تازەلاوان و لاوانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران پاش دەس خستنی شانازیی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا، میوانی باڵیۆزی ئێران لە ئوزبەکستان بوون.

لە کۆتایی ڕکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی پاڵەوانیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیا کە هاوڕێ بوو لەگەڵ دەسخستنی میدالیای جۆراوجۆر و بردنەوەی کاپی تیمی و خەڵاتی تاکەکەسی، کاروانی وەرزشیی ئێران ئەمڕۆ شەممە میوانی باڵیۆزخانەی ئێران لە ئوزبەکستان بوو.

محەممەد عەلی ئەسکەندەری باڵیۆزی ئێران لە ئوزبەکستان کە لەم دیدارەدا میوانداریی لە هەڵگرانی قورسایی کردبوو، بە ئەندامانی هەڵبژاردەی ئێرانی وت: جێی شانازییە کە هاتوونە ماڵی خۆتان و پیرۆزبایی یەک بەیەکتان دەکەم. زۆر دڵخۆشم کە هەوڵەکانتان و هەوڵەکانی ڕاهێنەرەکانتان سوودی هەبووە. هیوادارم ئەم سەرکەوتنانە کۆتاییان نەیە و دەستکەوتەکانتان بەردەوام بن. باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێدانی دیاریی ڕێزی لە بەرزکەرەوەکانی قورسایی ئێران گرت.