پەردەلادران لە کتێبی "دەرکەوتنی نەزمی نوێی جیهانی" لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446038-پەردەلادران_لە_کتێبی_دەرکەوتنی_نەزمی_نوێی_جیهانی_لە_بەغدا
کۆڕی "نەزمی نوێی جیهانی" لە ئەندێشەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەییدا، سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە بەئامادەبوونی ژومارێک کەسایەتی فەرهەنگی، زانکۆیی و سیاسی و باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-08-16T14:31:01+00:00 )
ئاب 16, 2026 14:06 Asia/Tehran
  • پەردەلادران لە کتێبی

کۆڕی "نەزمی نوێی جیهانی" لە ئەندێشەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەییدا، سەرلەئێوارەی دوێنێ شەممە بەئامادەبوونی ژومارێک کەسایەتی فەرهەنگی، زانکۆیی و سیاسی و باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق بەڕێوە چوو.

لەو کۆڕەدا پەردە لەسەر کتێبی "دەرکەوتنی نەزمی نوێی جیهانی" لادرا. ئەو کتێبە بە ئاوڕدانەوە لە ژیان و ڕوانگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی( دام ظلە) ئامادە کراوە.

شیخ هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، نور عادڵ نوێنەر لە پەرلەمانی عێڕاق، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداو محەممەد ئەخگەری بەرپرسی نێودەوڵەتیی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمە بوون.