تیمی مەریوان بوو بە پاڵەوانی کیک بۆکسینگی خانمانی پارێزگای کوردستان
ئهیلوول 07, 2026 15:18 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی کیک بۆکسینگی خانمانی پارێزگای کوردستان بە ناساندنی تیمە سەرکەوتووەکان لە سەوڵاوا کۆتایی هات.
پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی کیک بۆکسینگی خانمانی پارێزگای کوردستان لە چوار ڕێزی تەمەنیدا بەڕێوە چوو.
لە کۆتایی ئەو کێبەرکێیانە لە ریزی تیمیدا، تیمی مەریوان بە حەڤدە میدالیای زێڕ، بوو بە پاڵەوان.
تیمی سنە بە پانزە میدالیای زێڕ لە ریزی دووەم و سەوڵاوا بە سێ زێڕ لە پلەی سێیەمدا راوەستا.
ئەو پێشبڕکێیانە بەئامانجی ناسینی بەهرەو لێهاتووە سەرکەوتووەکان و پەرەپێدانی وەرزشی خانمان بەڕێوە چوو.