ئێران، نازناوی پاڵەوانێتی کاراتەی خوار بیست ساڵانی ئاسیای بەدەست هێنا
ئهیلوول 10, 2026 11:23 Asia/Tehran
بیست و چوارەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی خوار بیست ساڵانی پاڵەوانیی ئاسیا لە "ئەممان"ی ئوردن بە پاڵەوانێتی ئێران، کۆتایی پێهات.
تیمی ئێران بە دەسخستنی یازدە میدالیای زێڕ، دوانزە زیو و هەشت بڕۆنز، بانتر لە عەرەبستان و ئوردن لە سەرووی خشتەی دابەشکرانی میدالیاکاندا ڕاوەستا.
عەرەبستان بە حەوت میدالیای زێڕ، شەش زیو و نۆ بڕۆنز لە پلەی دووەمدا ڕاوەستاو ئوردن بە حەوت میدالیای زێڕ، دوو زیو و شانزە بڕۆنز پلەی سێیەمی بەخۆ تەرخان دا.