پیشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان هەتا ٢٢ی خەرمانان(١٤ی ئەیلول) میوانداری هۆگرانی کتێبە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i446654-پیشانگای_کتێبی_پارێزگای_کوردستان_هەتا_٢٢ی_خەرمانان(١٤ی_ئەیلول)_میوانداری_هۆگرانی_کتێبە
دەیەمین پیشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان بەئامادەبوونی زیاتر لە سێ سەد ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە سنە بەڕێوەچوو، ڕووداوێکی کەلتوریی کە هەتا ٢٢ی خەرمانان میوانداری هۆگرانی کتێب دەبێ.
(last modified 2026-09-10T15:40:10+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2026 18:23 Asia/Tehran
  • پیشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان هەتا ٢٢ی خەرمانان(١٤ی ئەیلول) میوانداری هۆگرانی کتێبە

دەیەمین پیشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان بەئامادەبوونی زیاتر لە سێ سەد ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە سنە بەڕێوەچوو، ڕووداوێکی کەلتوریی کە هەتا ٢٢ی خەرمانان میوانداری هۆگرانی کتێب دەبێ.

دەیەمین پیشانگای کتێبی کوردستان بەئامادەبوونی زیاتر لە سێ سەد ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپا کراوە. 

لەو رووداوە کولتورییەدا، بیست و نۆ هەزار کتێب لە چوارچێوەی نەوەد هەزار بەرگ خراوەتەڕوو، هەتا دەرفەتێک بۆ هۆگران بڕەخسێنێ بەمەبەستی گەڕان لە دوای پەڕتووکی تازە لەچاپ دراو لەنێو رەفەکانی کتێبدا.

ئەو پیشانگایە تەنیا بە پەرتووک بەرتەسک نابێتەوە، بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوەی زانستی و پسپۆری و بەرنامەکانی پەیوەست بە شێعر و شاعیری، بەشێکی دیکەی ئەو رووداوە فەرهەنگییەیە.

دەیەمین پیشانگای کتێبی کوردستان هەتا ٢٢ی خەرمانان لە شاری سنە، دەرفەتێکە بۆ خوێندنەوەی کتێب، وتووێژ و نزیک بوونەوە لە جیهانی فەرهەنگ و ئەندێشە.