کێبەرکێ ئاسیاییەکانی ناگۆیا ٢٠٢٦؛ پاڵەوانیی عەلی داوودی لە بەرزکردنەوەی قورسایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447098-کێبەرکێ_ئاسیاییەکانی_ناگۆیا_٢٠٢٦_پاڵەوانیی_عەلی_داوودی_لە_بەرزکردنەوەی_قورسایی
عەلی داوودی، یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران لە گرووپی هەرەقورسدا، لە یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٢٦ی ناگۆیا، میدالیای زێری بەدەست هێنا.
(last modified 2026-09-29T16:33:41+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2026 20:02 Asia/Tehran
  • کێبەرکێ ئاسیاییەکانی ناگۆیا ٢٠٢٦؛ پاڵەوانیی عەلی داوودی لە بەرزکردنەوەی قورسایی

عەلی داوودی، یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران لە گرووپی هەرەقورسدا، لە یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٢٦ی ناگۆیا، میدالیای زێری بەدەست هێنا.

عەلی داوودی، نوێنەری ئێران لە دەستەی ١١٠+کیلۆگرامی بەرزکردنەوەی قورسایی یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠٢٦ی ئایچی ناگۆیا، بە تۆماری ژومارەی پێوانەیی ٢٠٦ کیلۆگرام لە یەک زەبردا، دووسەد و شەست کیلۆگرام لە دوو زەبرداو بەگشتی چوارسەد و شەست و شەش کیلۆگرام میدالیای زێری بەدەستهێنا.

ناوبراو لە یەکەم جوڵەی دوو زەبر، قورسایی دووسەدو چل و دوو کیلۆگرامی کۆنترۆڵ کرد. لە دووەم جووڵە قورسایی دووسەدو شەست کیلۆگرامی بەرز کردەوە. بەم چەشنە عەلی داوودی توانی میدالیای زێڕی یارییە ئاسیاییەکان لە دەستەی هەرەقورسدا بەدەس بێنێ.

عەلی داوودی هەروەها بە شەش کیلۆگرام ژمارەی پێوانەیی کۆی گشتی ئاسیای شکاند.