ناگۆیا ٢٠٢٦؛ نوێنەری زۆرانی رۆمانیی ئێران میدالیای زێڕی بەدەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447112-ناگۆیا_٢٠٢٦_نوێنەری_زۆرانی_رۆمانیی_ئێران_میدالیای_زێڕی_بەدەست_هێنا
لە یازدەیەمین رۆژی یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیا ٢٠٢٦، کاروانی وەرزشیی ئێران میدالیایەکی زێڕی دیکەی بەخۆتەرخان دا.
(last modified 2026-09-30T15:01:50+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2026 18:30 Asia/Tehran
  • ناگۆیا ٢٠٢٦؛ نوێنەری زۆرانی رۆمانیی ئێران میدالیای زێڕی بەدەست هێنا

لە یازدەیەمین رۆژی یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیا ٢٠٢٦، کاروانی وەرزشیی ئێران میدالیایەکی زێڕی دیکەی بەخۆتەرخان دا.

ئەمین میرزازادە، یاریزانی کێشی قورسی زۆرانی رۆمانیی ئێران، لە یاریی فیناڵدا بە بردنەوە لە خەنیمی ئۆزبەکستانی، میدالیای زێڕی ئەو کێبەرکێیانەی بەدەست هێنا. مەجید وەحید بریمانلوو لە فیناڵی کێشی ٦٦- کیلۆگرامی کوراشیش لەگەڵ "بوبوکولانۆف"ی تاجیکستانی کەوتەململانێ و بە سەرکەوتن لەو کێبەرکێیەدا، میدالیای زێڕی وەرگرت. لە رکابەرییەکانی دیکەدا، محەممەد موقەدەسی لەکێبەرکێکانی مەلەوانی ولە لقی بازدانە نێوئاو لەسەرسەکۆی دە مەتری بە کەوتنەریزی دەیەم، گەیشتە قۆناخی فیناڵ.