هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران بوو بە پاڵەوانیی یارییەکانی ئاسیا
تشرینی یهکهم 03, 2026 18:52 Asia/Tehran
تیمی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە فیناڵی یارییەکانی ئاسیایی ناگۆیا ٢٠٢٦ ، لە ژاپۆنی میوانداریی ئەم ڕکابەریەتییانە بردەوە و میداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.
لە چواردەیەمین و کۆتا ڕۆژی یارییەکانی ئاسیایی ناگۆیا ٢٠٢٦، هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە یاریی فیناڵدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن چووە مەیدان و بە ئەنجامی ٣-١ لە ژاپۆنی بردەوە و نۆزدەهەمین میدالیای زێڕی یارییەکانی ئاسیایی ناگۆیا ٢٠٢٦ی بۆ کاروانی ئێران بەدەستهێنا. ئەمە چوارەمین سەرکەوتنی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێرانە لەم ڕکابەرایەتییانەدا.