تیمی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیای ئێران پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i447188-تیمی_ئەستێرەناسی_و_ئەستێرەفیزیای_ئێران_پلەی_یەکەمی_جیهانی_بەدەستهێنا
تیمەکەی ئێران بۆ سێهەمین ساڵی لەسەریەک لە نۆزدەهەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیا لە شاری هانۆی پێتەختی ڤێتنام پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا.
(last modified 2026-10-04T15:00:00+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2026 18:29 Asia/Tehran
  • تیمی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیای ئێران پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا

تیمەکەی ئێران بۆ سێهەمین ساڵی لەسەریەک لە نۆزدەهەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیا لە شاری هانۆی پێتەختی ڤێتنام پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا.

لەم خولەی پێشبڕکێیەدا ٣٢٠ خوێندکار لە ٦٦ وڵاتەوە بەشداریان کردبوو کە تیمی ئێران ٥ میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.  سارینا عەلەمپوور، محەممەد حسێن حسێنی، هیربۆد فۆدازی، حسێن مەعسومی، و ئارشیا میرشەمسی کاخەکی، ئەندامانی تیمی بەڕێکراوی ئێران بۆ ئەم پێشبڕکێیە بوون.