درەوشانەوەی زۆرانبازانی ئێرانی لەسەرووبەندی پاڵەوانیەتیی جیهاندا
تشرینی یهکهم 31, 2026 18:09 Asia/Tehran
لەدرێژەی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانیی جیهان لە ئاستانەی قەزاقستان، وەرزشوانانی ئێرانی بە دەسخستنی دوو میدالیای زێڕ و هەڵکشانی یاریزانێک بۆ قۆناخی فیناڵ، زۆر جوان درەوشانەوە.
ئەمیرحوسێن زارع لە کێشی سەدو بیست و پێنج کیلۆگرام، بە سەرکەوتنی شێلگیرانەی یازدە بە سفر بەسەر عەبدوڵڵا قوربانۆفی رووسی، دووەم میدالیای زێڕی کاروانی ئێرانی بەدەست هێنا. ئەحمەد محەممەد نەژاد جەوان لە کێشی شەست و یەک کیلۆگرامیش بە بردنەوە لە زائور ئوگۆیێف، پاڵەوانی جیهان و ئۆلەمپیکی خەڵکی ڕووسیا، میدالیای زێڕی وەرگرتبوو. هەروەها محەممەد نۆخودی زۆرانبازی کێشی حەفتاو نۆ کیلۆگرامی ئێران، بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمە ئازەربایجانییەکەی، گەیشتە قۆناخی کۆتایی و فیناڵی ئەو ڕکابەرییانە.