تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i448348-تیمی_پاراتکواندۆی_ژنانی_ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_جیهان
تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران لە یازدەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠٢٦ـی موجوو لە کۆریای باشوور، پلەی یەکەمی ڕیزبەندی تیمیی بە دەست هێناوە و تیمی ئێرانیش لە ڕیزبەندی گشتیدا پلەی دووەمی ئەم ڕکابەرایەتییەی بە دەست هێنا.
(last modified 2026-11-23T15:45:38+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2026 18:15 Asia/Tehran
  • تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان

تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران لە یازدەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠٢٦ـی موجوو لە کۆریای باشوور، پلەی یەکەمی ڕیزبەندی تیمیی بە دەست هێناوە و تیمی ئێرانیش لە ڕیزبەندی گشتیدا پلەی دووەمی ئەم ڕکابەرایەتییەی بە دەست هێنا.

 

تیمی پاراتکواندۆی ژنانی ئێران لە کۆتایی یازدەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانێتی پاراتکواندۆی جیهانی ٢٠٢٦ کە بە بەشداریی وەرزشوانانی ٦٢ وڵات لە شاری موجۆی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو، توانی لەسەر پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی تیمی ڕاوەستێت.  هەروەها لە ڕیزبەندیی گشتی تیمیشدا، ئێران لە ڕێزی بانترین وڵاتانی بەشدار لەم ڕکابەرایەتییانەدا بوو و پلەی دووەمی باشترین تیمی بۆ خۆی مسۆگر کرد.