وشداری دانی دیلەکانی فەلەستین بە بن گوێر: چاوەڕوانی شەڕی ڕزگاری بە!
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415211-وشداری_دانی_دیلەکانی_فەلەستین_بە_بن_گوێر_چاوەڕوانی_شەڕی_ڕزگاری_بە!
کەناڵێکی عیبری زمان بە ناونیشانی «پەیامی هەڕەشەی توندوتیژ» وای بڵاو کردووەتەوە کە: دیلەکانی فەلەستین هۆشدارییان بە وەزیری ئاسایشی نێوخۆیی ڕژێمی زایۆنی داوە کە ئامادەن بۆ خەبات و هیچیشیان بۆ لەدەست دان نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2023 19:55 Asia/Tehran
  • وشداری دانی دیلەکانی فەلەستین بە بن گوێر: چاوەڕوانی شەڕی ڕزگاری بە!

کەناڵێکی عیبری زمان بە ناونیشانی «پەیامی هەڕەشەی توندوتیژ» وای بڵاو کردووەتەوە کە: دیلەکانی فەلەستین هۆشدارییان بە وەزیری ئاسایشی نێوخۆیی ڕژێمی زایۆنی داوە کە ئامادەن بۆ خەبات و هیچیشیان بۆ لەدەست دان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممە ئاژانسی هەواڵدەریی فارس ، کەناڵی عیبری زمانی «کان» لە ھەوڵێکدا لە ژێر ناوی «پەیامی هەڕەشەی تون»" ڕایگەیاند: سەرۆکی دیلە ئاسایشتییەکانی فەلەستین لە زیندانەکانی ڕژیمی کاتیی زایۆنی، پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ «ئیتامار بن گوێر» وەزیری ئاسایشی نێوخۆی ئەم ڕژیمە ڕەوانە کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ پەیامی بەندکراوانی فەلەستینی دوای ئەوە دێت کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ١٢٠ دیلی فەلەستینی لە زیندانی "ئەلنەقەب" ڕایانگەیاندبوو؛ لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.

لە پەیامی دیلەکانی فەلەستینیدا هاتووە؛ «بن گوێر» بە کارەکانی بەرامبەر بە دیلەکان «ئاگر لە ناوچەکە بەردەدات، بەڵام ئێمە بە شەڕێک بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین وەڵامی دەدەینەوە».

ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لەم دواییانەدا چەندین کۆبوونەوەیان بۆ پشتیوانی لە دیلەکان ئەنجامدا و هۆشدارییان دا؛ هەرچەشنە زیانکەوتنێک لە دیلەکان لە ناوەوە و دەرەوەی زیندانەکانی زایۆنیستی لێکەوتەو شوێنھاتی قورسی بە دواوە دەبێت.