داخوازیی گرووپە فەلەستینییەکان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە قودسی پیرۆز
تاقمە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی بە دەرکردنی بانگەوازی جیاواز داوای بەشداریی بەربڵاو لە نافەرمانییەکی مەدەنییان کرد لە سەرتاسەری شاری قودسی پیرۆزدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «سما»، گروپە فەلەستینییەکان شەوی شەممە داوایان لە دانیشتووانی قودسی داگیرکراو کرد کە لە نافەرمانییەکی مەدەنی دا کە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە وەڵامی دڕندەکارییەکانی دوژمنی زایونی بەرپا بکرێت، بەشدارییەکی بەربڵاویان ھەبێت.
گروپە فەلەستینییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە: داوا لە دانیشتووانی قودس دەکەین کە بەرنگاری ئەو ھێرشە ببنەوە کە ڕووبەڕووی ئوردوگای «شەعفات» بووەتەوە، ھێرشێک کە لەکاتی داگیرکرانی قودسەوە بە ھۆی زایونییەکانەوە نمونەکانیمان بەدی کردووە.
بەرلەمەش دانیشتووانی ئوردوگای «شەعفات»لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە کاردانەوە بەرامبەر بە کاول کرانی ماڵەکان و ڕێ و شوێنی توندوتیژی دوژمن دژی دانیشتووانی قودسی داگیرکراو، داوای نافەرمانیی مەدەنییان کردبوو لە ڕۆژی پێنج شەممەدا.
«ئیتمار بن گوێر» وەزیری ئاسایشتی نێوخۆیی ڕژێمی زایونی داوای لە «یەعقوب شبتای» سەرۆک پۆلیس کردبوو ھەتا ڕەوتی تێکدانی ماڵی فەلەستینییەکان لە قودسی ڕۆژھەڵات خێراتر بکاتەوە. بایبەتێک کە ناکۆکیی نێوان وەزیری ئاسایشتی نێوخۆیی و سەرۆک پۆلیسی گەیاندووەتە ئەوپەڕی خۆی.
داگیرکەرانی زایونی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش ماڵی بنەماڵەیەکی فەلەستینییان لە ناوچەی «جەبەل موکەبەر» لە قودسی داگیرکراودا ڕووخاندو تەختی زەوییان کرد.
ئەم بڕیارەی «بن گوێر» لە ئاراستەی خولی تازەی ھەنگاوو دەست درێژکارییەکانی زایونییەکان لەپاش ھاتنە سەر کاری کابینەی ڕاست لایەنی توندئاژۆی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ئەنجام دەگرێت.