دیلێکی فەلەستینی دوای ١٨ ساڵ لە بەندیخانە ئازاد کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415386-دیلێکی_فەلەستینی_دوای_١٨_ساڵ_لە_بەندیخانە_ئازاد_کرا
«سەعید ئەخرەس» دیلەی ئازادکراوی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا پێشوازییەکی بەرفراوانی لێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2023 11:02 Asia/Tehran
  • دیلێکی فەلەستینی دوای ١٨ ساڵ لە بەندیخانە ئازاد کرا

«سەعید ئەخرەس» دیلەی ئازادکراوی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا پێشوازییەکی بەرفراوانی لێکرا.

کەناڵی تێلێگرامیی هەواڵدەریی شەهاب ڕۆژی سێشەممە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک ھەواڵی پێشوازیی بەربڵاوی فەلەستینییەکان لە «سەعید ئەخرس»ی دیلی ئازادکراوی فەلەستینیی لە گوندی «فیرعەون» لە ناوچەی «تولکەرم»ی ڕاگەیاند کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن.

ئەم فەلەستینییە ئازادە پاش ١٨ ساڵ لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی ئازاد کرا.

ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکان ئەو پەیامە گرنگەی تێدایە کە خۆڕاگری لە ئەنجام دا سەرکەوتن و ئازادیی لێدەکەوێتەوەو کۆدەنگی و یەکگرتوویی نێوان فەلەستینییەکان دەتوانێت لە ئامانجەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی نزیکیان بکاتەوە.