ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیی هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژاوا
خەباتگێڕانی بەرەی خۆڕاگریی فەلەستین شارۆچکەیەکی زایۆنی نشینیان لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن دایە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە خۆجێییەکان؛ شارۆچکەی زایۆنی نشینی "شاکد" لە ڕۆژاوی جنین لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە درایە بەر گولە و خەباتگێرانی خۆڕاگری بە ساغ و سڵامەتی ئەو ناوچەیەیان بەجێ هێشت. ژێدەرە عبری زمانەکانیش ئەوەیان پشت ڕاست کردووەتەوە کە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "شاکد" وەبەر دەسڕێژی گولە کەوتووە و دوابەدوای ئەوەش زەبر و زیانی قورسی لێکەوتووە.
تا پێش ئەوە زایۆنییەکان تەنیا لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکان و لە ناوچەی غەززە لەگەڵ فەلەستینییەکان لە شەڕ و پێکدادان دا بوون، بەڵام ئێستا کەرتی ڕۆژاوا لە ڕۆژهەڵاتی فەلەستین لەبەر چەک هەڵگرتنی لاوەکانی بووەتە جێگای لە بۆسە کەوتنی زایۆنییەکان و تەواو حەجمینی لێ بڕیون. هەڵمەتە دژە زایۆنییەکانی فەلەستین لە وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوا لە ماوەی چەن مانگی ئەمدواییەدا گەلێک زیاتر بووە؛ تا ڕادەیەک کە سەرکردە سیاسییەکان و ناوەندە سەربازی و ئاسایشییەکانی ئەم ڕژێمە دان بە سەر بێدەسەڵاتییان بەرامبەر بەو هەڵمەتانەدا دەنێن و وشدار دەدەن لەحاند پەرەسەندیان.