لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی زایۆنی ژمارەیەک فەلەستینی بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i416492-لە_ئەنجامی_پێکدادان_لەگەڵ_هێزەکانی_زایۆنی_ژمارەیەک_فەلەستینی_بریندار_بوون
شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سەربازانی زایۆنی و فەلەستینیەکان برینداربوونی ژمارەیەک فەلەستینیی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2023 20:31 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی زایۆنی ژمارەیەک فەلەستینی بریندار بوون

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سەربازانی زایۆنی و فەلەستینیەکان برینداربوونی ژمارەیەک فەلەستینیی لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، هێزەکانی زایۆنی دوای سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی «کەفەر قەدوم» لە ڕۆژهەڵاتی «قەلقیلیا» گولەیان بە سەری گەنجێکی فەلەستینییەوە نا.

ئەمەو مانگی سووری فەلەستینیش ڕایگەیاندووە کە ١٧ فەلەستینی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی زایۆنیستی لە ناوچەی «حەوارە» و «بەیت دێجان» لە «نابلوس» بریندار بوونە.

هەروەها لە شارۆچکەی «قەریۆت» لە باشووری «نابلوس» پێکدادان لە نێوان گەنجانی فەلەستینی و سەربازانی زایۆنیستی ڕوویدا.

لە باشووری «ئەلخەلیل» لە دەروازەی ئۆردوگای «ئەلفوار»یش سەربازانی زایۆنی لەگەڵ گەنجانی فەلەستینی تێکهەڵچوون و بۆمبی گازی و گولەی پلاستیکییان تێ گرتن.