ڕێ و ڕەسمی «ڕۆژی نەگبەت» بۆ یەکەمجار لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو
بۆ یەکەمجار یادی ٧٥ ساڵەی پاکتاوکرانی نەتەوەیی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو.
سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی،بۆ یەکەمین جار، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ٧٥ ساڵەی پاکتاوکرانی نەتەوەیی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، بۆ ناساندنی ئەم ڕۆژە، کە ناوی "ڕۆژی نەگبەت واتە ڕۆژی دامەزرانی ڕژێمی زایۆنیی لێ نراوە ، لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا بەڕێوەچوو .
ئا بەمجۆرە ئەم ڕۆژە لەمەبەدوا وەک ڕۆژێکی فەرمی لە مێژووی جیھاندا دەناسرێت.
کەناڵی ١٠ی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوە و «گیلعاد ئاردان»ی باڵوێزی ئەم ڕژیمە لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵێکی زۆریان دا ھەتا پێش بە ئامادەبوونی باڵوێز و بەرپرسان لەم ڕێ و ڕەسمەدا بگرن ، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵانە، ئەم مەراسیمە بەڕێوەچوو ھەتا جیهان جارێکی دیکە شکست ھێنانی ئەمریکاو ئەم ڕژێمە لە شاردنەوەی تاوانەکانیان ببینن.