بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشینی نزیک ڕامەڵڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i418096-بەرزبوونەوەی_دەنگی_قیژۆکی_ئاگادارکردنەوە_لە_شارۆچکەیەکی_زایۆنی_نشینی_نزیک_ڕامەڵڵا
میدیاکانی زایۆنی باسی بیسترانی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لە کەرتی ڕۆژئاوایان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2023 01:49 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشینی نزیک ڕامەڵڵا

میدیاکانی زایۆنی باسی بیسترانی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لە کەرتی ڕۆژئاوایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیوم، سەرچاوەیەکی فەلەستینی ڕایگەیاند کە دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لە نزیک ڕامەڵڵا کە دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن بیستراوە.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاندووە: سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ترسی دزەکردنی کەسانی چەکدار، داوایان لە دانیشتووانی شارۆچکەی «بێساغوت» لە نزیک ڕامەڵڵا کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

هێشتا وردەکاریی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو نەبووەتەوە.