تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 13:35 Asia/Tehran
  • کەناڵی ئەلجەزیرە: ٣٥٤٧ فەلەستینی شەهیدو١٣٣٦٥ کەس بریندار بوون

کەناڵی ئەلجەزیرە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیانی غەززەو کەرتی ڕۆژاوا لە رۆژی دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە تائێستا، ٣٥٤٧ شەهیدو ١٣٣٦٥برینداری لێکەوتووەتەوە.

لە سێزدەیەمین رۆژی دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسای هێزە خۆڕاگرەکان لەدژ رژیمی زایۆنی، بەشی ئینگلیزیی کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرێکی لەبارەی ژماری شەهید و بریندارانی فەلەستینی و تیاچوونی زایۆنییەکان بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجەزیرە، لە ڕۆژی شەممە حەوتی ئۆکتۆبەر(١٥ی ڕەزبەر) کە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسای هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لەدژ رژیمی زایۆنی دەسپێبوو، ١٤٠٣ زایۆنیست کوژراون و ٣٨٠٠کەسیشیان لێ بریندار بووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لە ئەنجامی پەلامارە قورسەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیان لە کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن سەرجەم سێ هەزار و پێنج سەت و چل وحەوت فەلەستینی شەهیدو ١٣٣٦٥کەسیش بریندار بوون.

ژماری٣٤٧٨ فەلەستینی لە غەززە شەهیدو ١٢٠٦٥ کەس لە خەڵکی فەلەستین لەو ناوچە گەمارۆدراوە بریندار بوون. زایۆنیەکان لە لێواری رۆژاوا شەست و نۆ فەلەستینیان شەهید و هەزار و سێ سەت کەسی دیکەشیان بریندار کرد.

هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، لەشکریانی داگیرکەر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێواری رۆژاوا هەڵیان کوتایە سەر هەندێ ماڵ و نشینگەو ژمارێک لە شارومەندانی فەلەستینیان گرت.

سەرپەیڤ