کەناڵی ئەلجەزیرە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیانی غەززەو کەرتی ڕۆژاوا لە رۆژی دەسپێبوونی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە تائێستا، ٣٥٤٧ شەهیدو ١٣٣٦٥برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە چەند هەڵمەتدا لە تاران و چەند شاری دیکە بیست و هەشت ترۆریستیان گرتووە کە پەیوەندییان بووە بە گرووپی ترۆریستیی داعش. هەروەها لەو هەڵمەتانەدا توانراوە سی هەوڵی تەقینەوەو ترۆریستی لە تاران پووچەڵ بکەنەوە.
چوار ڕەشەکوژی داعش لە پارێزگاکانی بەغداو ئەنباری عێراق گیران
کاربەدەستێکی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند: دوو فەرماندەری ئاسایشتی لە پەیوەندی لەگەڵ ھەوڵدان بۆ تیرۆری «مستەفا کازمی» دەستبەسەر کران.