تشرینی دووه‌م 20, 2023 11:00 Asia/Tehran

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی، قوتابخانەی "ئەلفاخۆرە"یان لە کەمپی "جبالیا" لە باکووری غەززە بۆردومان کرد و بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان لەم هێرشە دڕندانەیەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس شەهید بوون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی تاوانکاریی ئەم دواییەی داگیرکەران لە قوتابخانەی «ئەلفاخۆرە»ی جبەلیا کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە، زیاتر لە ٢٠٠ فەلەستینی شەهید بوون کە زۆربەیان منداڵن.

ئاژانسی هەواڵدەریی شەهابیش نووسیویەتی: قوتابخانەی «ئەلفاخۆره» سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و پەنابەرانی تێدا نیشتەجێ بووە کە زۆربەیان منداڵ بوونە. هاوکات لەگەڵ ئەم قوتابخانەیە، قوتابخانەی «تەل زەعتەر»یش بۆردومان کرا، دەزگای فریاگوزاریی «ئانروا»ش لە ئاگاداری نامەیەک دا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی بەئامانج گیرانی ئەم قوتابخانەیە ، ڕایگەیاند کە قوتابخانە و ناوەندەکانی ئاوارەکانی ئیسرائیل ڕۆژانە دەکرێنە ئامانج، هەرچەندە ئەوانە ئیسرائیلیش ئاگادار دەکەنەوە کە هێرش نەکاتە سەر ئەم ناوەندانە.

سەرپەیڤ