مردنی لەسەرخۆی منداڵانی غەزە بە بەرچاوی خەڵکی جیهانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425608-مردنی_لەسەرخۆی_منداڵانی_غەزە_بە_بەرچاوی_خەڵکی_جیهانەوە
ئاژانسی فریاگوزاری و کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ڕایگەیاند کە منداڵانی غەزە لەسەرخۆو بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە گیان دەدەن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 05, 2024 03:30 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ڕایگەیاند کە منداڵانی غەزە لەسەرخۆو بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە گیان دەدەن.

ئانڕوا لەدژکردەوە بە ڕاگەیاندراوەکەی یۆنیسیف کە ڕایگەیاند دە منداڵی دیکە لەئاکامی کەم ئاوی و بەدخۆراکی لە نەخۆشخانەی کەمال عودوانی کەرتی غەزە گیانیان لەدەست داوە لە تویتێک دا نووسی: منداڵانی غەزە لەسەرخۆو بەبەرچاوی خەڵڵکی جیهانەوە گیان دەدەن.

ئیدیل خزر"ی کارگێری ناوچەیی یۆنیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکوری ئەفریقا وتویەتی مردنی منداڵەکان کە دەترساین ڕوی بدا وەڕاست گەڕاوو بەدخۆراکی"یش سەرانسەری کەرتی غەزەی داگرتوە.

ناوبراو مردنی لانیکەم دە منداڵی پشتڕاست کردنەوە کە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوو لەئاکامی کەمئاوی و بەدخۆراکی لەنێو نەخۆشخانەی کەمال عودوانی باکوری ئەو کەرتە گیانیان لەدەست دابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی غەزەش لەدوای چوار مانگ شەڕ لە غەزە سی هەزار فەلەستینی شەهید بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش ئەو شەڕە کە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی سامناک بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی نزیک بەهەمووی خەڵکی ئەو کەرتە تووشی برسیەتی بەکۆمەڵ ببن.