May 22, 2024 09:15 Asia/Tehran

ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لەمیانەی ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە تەرمی شەهید ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە زانکۆی تاران وتی: دڵنیام کە کۆماری ئیسلامی هەروا بەردەوام دەمێنێتەوە لەسەر ڕێبازەکەی بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین لەلایەن ڕیبەری شۆڕش و بەرپرسەکانیەوە، تا ئەو ڕۆژەی کە ئاڵای توحیدو سەرکەوتن لەسەر بانی قودسی پیرۆز دەشەکێنینەوە.

ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی وتی: بەناوی گەلی خۆڕاگری فەلەستین و گروپگەلی خۆڕاگریەوە لە غەزەوە هاتووین کە سەرەخۆشی بکەین لە کۆماری ئیسلامی و مەقامی مەزنی ڕەهبەرو  خەڵکی ئێران.

ناوبراو بە ڕاشکاویش وتی لە مانگی ڕەمەزان دا چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ بەڕێز ڕەئیسی هەبوو گوێمان گرت لە هەڵوێستی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرگری لە فەلەستین و ئاماژەشی کردەڤ چەند تەوەرێک.

بەڕێزیان وتی پرسی فەلەستین پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام و موسوڵمانەکانەو نەتەوەی ئیسلام پێویستە بوار بڕەخسێنێ بۆ ڕزگاری خاکی فەلەستین، دیارە پرسی فەلەستین هەر پرسێکی سیاسی نیە بەڵکوو شوێن و پێگەی لە قوڵایی جیهانی ئیسلام دایە.

بەڕێزیان هاوکات وتیشی کە خۆڕاگری لە فەلەستین یەکەم مەتەرێزی خۆڕاگری و نەتەوەی ئیسلامەو هەربۆیە ئێمە لە کۆماری ئیسلامی هەروا بەردەوام دەبین لە لایەنگری لەو گەلە تاکوو وەدی هاتنی ئامانجەکانی.

سەرپەیڤ