عیزەت ڕەشق: ڕژیمی داگیرکەر لەهیچ شتێک بەڕادەی خۆڕاگری نەتۆقاوە
May 22, 2024 10:02 Asia/Tehran
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی لەهیچ شتێک بەڕادەی خۆڕاگری ترس و سام دایناگرێ.
عیزەت ڕەشق" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خۆڕاگری و لە سەرویەوە گوردانەکانی قەسام هەروا لەنێو شەرگەکان دا زەبری گورچکبڕ لە دوژمن دەوەشێنن وتیشی بی دەشەڵاتی و داماوی دوژمن لە بەرامبەر خۆڕاگری، ئەو ڕژیمەی ناچار بە دڕندەکاری بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و بێ تاوان و داماوی لەبەرامبەر ڕاستیەکانیش ئەو ڕژیمەی ناچار بە سەرکوتی میدیاکان و قەڵاچۆی میدیاکاران کردوە.
ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس وتی کە دوژمنی زایۆنیست هیچی پێ نیە جگە لە درۆو چەواشەو قەڵاچۆو دڕندەکاری و ئەو ڕژیمە داگیرکەرە لەسەر بنەمای درۆو دزینی خاک دامەزراوەو ڕواڵەتی ناحەزو دڕندەکاری ئاشکرا بوە.