کوژران و بریندار بوونی 10 زایۆنی لە بۆسەی قەسام لە بەیت لاهیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433331-کوژران_و_بریندار_بوونی_10_زایۆنی_لە_بۆسەی_قەسام_لە_بەیت_لاهیا
خەباتکارانی گوردانەکانی قەسام لە چوارسەد و شانزدەیەمین ڕۆژی شەڕی غەزە دە سەربازی زایونیان لە بەیت لاهیا کوشت و بریندار یان کرد و تانکێکی مێرکاوای چواری داگیرکەرانیان کردە ئامانج .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2024 14:52 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی 10 زایۆنی لە بۆسەی قەسام لە بەیت لاهیا

خەباتکارانی گوردانەکانی قەسام لە چوارسەد و شانزدەیەمین ڕۆژی شەڕی غەزە دە سەربازی زایونیان لە بەیت لاهیا کوشت و بریندار یان کرد و تانکێکی مێرکاوای چواری داگیرکەرانیان کردە ئامانج .

 گوردانەکانی قەسام  لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس  ڕایگەیاند کە خەباتکارەکانی ، گروپێکی دە کەسەی لە سەربازانی   داگیرکەری  زایونی لە ناو ماڵێک  لە نزیکی مزگەوتی  "تەیبە " لە ناوەندی  بەیت لاهیا لە باکووری  کەرتی غەزەی  بە چەکی  تیربار و نارنجوکی دەستی کردووەتە  ئامانج ، کە لەو   ئوپڕاسیونەدا هەموو هێزەکانی دوژمن کوژراون و بریندار بوونە .

گوردانەکانی  قەسام هەروەها  ڕایگەیاند  کە تانکێکی مێرکاوای چواری ئەرتەشی  تڕوڕی  لە  شەقامی" ئەلحەتیبە "  لە ناوەندی  بەیت لاهیا لە باکووری  کەرتی غەزەی  بە ڕاکێتی  دژە  زرەیی  یاسینی  105 ی  کردووەتە ئامانج  . خەباتکارانی خۆڕاگری گرووپی شەهید  عومەر قاسم یش باسی کەوتنە بەر ئامانجی  سەربازانی  داگیر کەریان کرد لە ناوچەی جەحەڕ ئەدیک  لە ناوەندی کەرتی غەزە .