گوردانەکانی قودس شارۆچکەکانی نزیک غەزەیان مووشک باران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433332-گوردانەکانی_قودس_شارۆچکەکانی_نزیک_غەزەیان_مووشک_باران_کرد
بە دوای هێرشی بە مووشەکیی گوردانەکانی قودس بۆ سەر شارۆچکە زایونی نشینەکانی " کەفار عەزە " دەنگی مەترسی لە شارۆچکەکانی نزیک لە کەرتی غەزە بەرز بووەوە .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2024 13:52 Asia/Tehran
  • گوردانەکانی قودس شارۆچکەکانی نزیک غەزەیان مووشک باران کرد

بە دوای هێرشی بە مووشەکیی گوردانەکانی قودس بۆ سەر شارۆچکە زایونی نشینەکانی " کەفار عەزە " دەنگی مەترسی لە شارۆچکەکانی نزیک لە کەرتی غەزە بەرز بووەوە .

 ناوەندی  زانیاری گەیاندنی جەنگیی گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی  فەلەستین وێنەی پەلاماری قورسی مووشەکی  بو سەر شارۆچکەی زایونی نشینی کەفەرعەزە  و چەن  شارۆچکەی داگیرکراوی دیکەی لە نزیکیی کەرتی غەزەی  بڵاو کردەوە . مێدیا خوجێیەکانیش  باسیان کرد لە بەرز  بوونەوەی   دەنگی  مەترسی لەو شاروچکە زایونینشینانە  .

ئەرتەشی تڕۆڕیش  ڕایگەیاند  شارۆچکەی زایونی نششینی  کەفار عەزە کەوتووەتە بەر  هێرشی  بە مووشەکی  لە باکووری کەرتی غەزە و ژومارێک لە مووشەکەکانی دراوە  لە ناوچە غەیرە  ئاوادانەکانی  ئەو شارۆچکەیە .