وشدار لەحاند باروودۆخی غەززە لە سەروبەندی زستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i433380-وشدار_لەحاند_باروودۆخی_غەززە_لە_سەروبەندی_زستاندا
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا- مەدیتەرانە ڕایگەیاندووە: سەدان هەزار فەلەستینی لە غەززە، لەوان منداڵان، ژنان و بەساڵاچوان بەڕادەی پێویست جل و بەرگیان نییە کە لە سەرما و سۆڵە بیانپارێزێ.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2024 15:46 Asia/Tehran
  • وشدار لەحاند باروودۆخی غەززە لە سەروبەندی زستاندا

ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا- مەدیتەرانە ڕایگەیاندووە: سەدان هەزار فەلەستینی لە غەززە، لەوان منداڵان، ژنان و بەساڵاچوان بەڕادەی پێویست جل و بەرگیان نییە کە لە سەرما و سۆڵە بیانپارێزێ.

ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا- مەدیتەرانە ڕایگەیاند: کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەر لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە پێشیانگرتووە بە گەیشتنی بەتانی و جل و بەرگ و پێڵاو بە غەززە، لە کاتێکدا کە شەپۆلی سەرما ئەم کەرتەی  تەنیوە.

دووەم زستان لە دەسپێکی شەڕی ئیسراییل دژ بە غەززە لەکاتێکدا بەڕێوەیە کە قەیرانی نەبوونی جل و بەرگ و پێڵاو باڵێ کێشاوە بە سەر ئەم ناوچەیەدا. لە بەیاننامەکەی ئەم ناوەندەدا هاتووە: سەرجەمی ئەو بارانەی دەگاتە غەززە لە ٠٦% تێناپەڕێ و بەشی زۆری ئەوەش دەگاتە ئەم کەرتە خۆراک و خواردنە.