پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر مزگەوتی ئەقسا
ئاب 20, 2025 20:12 Asia/Tehran
دەیان کەس لە شاروچکە نشینانی زایۆنیستی بە پشتیوانیی سوپای داگیرکەری زایۆنی پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بەپێی هەواڵی میدیا فەلەستینییەکان، شاروچکە نشینانی زایۆنیست لە باب ئەلمەغاربە، لەژێر پشتیوانیی توندی پۆلیسی داگیرکەری زایۆنیستی، هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا. ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودسی داگیرکراو ڕایگەیاند کە دەیان شاروچکە نشین لە چەن گروپی بە دوای یەکدا پەلاماریان کردووەتە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە حەوشەکەیدا کردەوەی هاندەرانەیان ئەنجامداوە و ڕێ وڕەسم و بەرنامەکانی تەلمودی خۆیان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی مزگەوتەکە ئەنجامداوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی بەرتەسکییەکی توندی بەسەر فەلەستینییەکاندا سەپاندووە بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا و هەندێکیشیان لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا دەستبەسەر کردووە.