ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣ هەزار و ٤٦٢ کەس
ژماری شەهیدانی شەڕنانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧٣ هەزار و ٤٦٢ شەهید، ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ١٧٤ هەزار و ٥٠٩ کەس.
ئه م ئاماره سەلمێنەری بەردەوامیی کۆمەڵکوژی و جەنگی جینۆسایدە کە سەرباری ڕاگەیەندرانی ئاگربەس لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، ئێستایش هەر بە دەستی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی جێبەجی دەکرێ. وەزارەتی تەندرووستیی فەەلستین جەختی کردووە کە ڕژێمی زایۆنی هەرگیز پێبەند نەبووە بە ئاگربەس و لەو کاتەوە ئەم ئاگربەخە لە ١١ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووە راگەیەندراوە تا ئێستا هەزار و ٣٢٦ شاروومەندی فەلەستینی لە پەلامارەکانی سوپای زایۆنیدا شەهید بوونە و چوار هەزار و ٣٩٨ کەسیش بریندار بوون. هێشتا زۆرێک لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و بەهۆی کەمبوونی بەرچاوی ماشێنە قورسەکانی وەک شۆڤەڵ لە کەرتی غەززە، هەوڵ و هەڵمەتەکانی گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکان زۆر بە هێواشی بەرەوپێش دەچن.