ژمارەی شەهیدانی غەزە گەیشتە ٧٤ هەزار و ١٨ کەس
ئهیلوول 27, 2026 18:46 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە؛ ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تا ئێستا گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ١٨ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا دوو شەهید و ١١ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە. بەپێی ڕاپۆرتەکان لەو کاتەوە کە ئاگربەس ڕاگەیەندراوە واتە لە ١١ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئەمڕۆ، ژماری شەهیدان گەیشتووەتە هەزار و ٤١٧ و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ چوار هەزار و ٩٦٤ کەس. هەروەها تەرمی ٨٣٤ شەهیدیش لەژێر داروپەردووی ماڵ و باڵەخانە ڕووخاوەکان دەرهێنراوە. ژماری سەرجەم شەهیدان لە دەستپێکی شەڕی غەزەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٥ هەزار و ٧٩ کەس.