ئادار 22, 2018 16:25 Asia/Tehran
  • دان پیدانانی ئەمریکا بە پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام

کاربەدەستێکی بەرپرس لە وتووێژەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، دانی دانا بە پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە م ڕێککەوتنە.

"برایان هوک" بەڕێوەبەری گەڵاڵەڕێژی سیاسی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وکاربەدەستی بەرپرس لە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە بەرجام لەدەوڵەتی ئەم وڵاتە دەبێژێت: ئێران لە بواری تەکنیکی بە وادەو بەڵێنیەکانی بە پێێ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٥ پێبەندە . ئەم قسانە دوای ئەوە ڕاگەێندرا کە هوک وتووێژیکی لەگەڵ نوێنەرانی سێ وڵاتی ئوروپایی بەریتانیا ، فەرانسە وئاڵمانیا لە بارەی داهاتووی بەرجام ئەنجام دا. هەڵبەت پاش ئەمەیش کاربەدەستانی ڕەسمی دەوڵەتی ئەمریکا لەوان ڕیکس تیلرسون ، وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی  ئەمریکا بە پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام دانی دانابوو. بەم حاڵەوە ، قسەی ئەم دواییەی هوک لە دوولایەنەوە گرینگایەتی هەیە . یەکەم ئەمەی کە دوای لەسەرکار دەرکرانی تیلرسون لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، ڕەوتی دژە بەرجام لە ناوخۆی ئەم وڵاتە باسی گوڕانی ڕوانگەی ئەم وەزاڕەتخانەیە لە مەڕ بەدی هاتنی ئامانجەکەی دوناڵد ترامپ بۆ چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجامیان کردبوو. بەم حاڵەوە ، دان پیدانان ولەقاودانی بەڕێوەبەری گەڵاڵەڕێژی سیاسی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام پێشان ئەدات کە دەزگەی دیپلۆماسی ئەمریکا هێشتاش توانای حاشاکردنی پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نیە ، مەسەلەیەک کە ڕەوتی دژە بەرجام بە سەرکردایەتیی ترامپ ومایک پمپئو ، بەربژاری ناسێندراو وەکوو وەزیری دواتری کاروباری دەرەوە ، لەگەڵی نەیارەتی دەردەبڕن. خاڵی گرینگی تر لە دان پیدانانی مەقامی پایەبەرزی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم قسەیە دەرکەوتووە. تەنیا چەند حەوتەی تر بە کاتی دیاری کراو لەلایەن ترامپ ماوە تەوە هەتا ئوروپا بیروڕای خۆی لە بارەی پیداچوونەوە لە بەرجام یا گوڕانی، ڕابگەیەنێت. ترامپ لە مانگی ژانێڤەری ڕابردوو ، سەدو بیست ڕۆژ هەتا ڕۆژی دوازدەی مانگی مای بە ئوروپیەکان دەرفەتی دا هەتا بە داواکاریەکانی ئەمریکا وەڵامی ئەرینی بدەنەوە، ئەگەر وا نەبێت ، ترامپ هەڕەشەی کردووە کە لە بەرجام دەچێتە دەرێ. سڕینەوەی بەناوکاتی کۆتایی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی، چاوەدێری نێودەوڵەتی بەسەر گشت دامەزراوەکانی ئێران لەوان دامەزراوەکانی سەربازی وگرێ دانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بەرنامە موشەکیەکانی ئێران ، سێ داواکاری سەرەکی ترامپە بۆ مانەوە لە بەرجام. لەحاڵیکدا کە لە ناودەقی بەرجام دا وادەو بەڵینی هەمیشەیی ئێران بە ئاشتی خوازانە بوونی بەرنامەکانی ناڤۆکی وجێ بەجێ کرانی پرۆتۆکولی پەیوەست کراوبە مەبەستی پیداچوونەوە دروست وبەربڵاوەکانی تر بەسەر گشت دامەزراوەکانی ئێران لە درێژایی تەشریفاتی تایبەتی یاسایی ، لەبەرچاو گیراوە. لەمەڕچالاکیەکانی موشەکی ئێرانیش گشت هەشت لایەنی وتووێژکار لەوان نوێنەرانی دەوڵەتی کاتیی ئەمریکا دانیان داناوە کە وتووێژەکانی ناڤۆکی داگری بەرنامەکانی موشەکی ئێران نەبووە هەرلەمەڕ ئەمە ، ئەگەری پێوەنددانی ئەم دوو مژارە بە یەکتر لەئارادانیە. بەهەرحاڵ ئێستاکە لە سەروبەندی ڕاگەیاندنی بیر وڕای ترامپ لە بارەی درێژکردنەوەی هەڵپەساردنی بایکوتەکانی ناڤۆکی ئێران یا خۆبواردن لەو کە بە مردنی بەرجام ناوی لیی دەبردرێت ، کاربەدەستی بەرپرسیی ئەمریکا ، پێبەند بوونی ئێران بە جێ بەجێ کرانی دروستی بەرجامی پشت ڕاست کردوەتەوە. ئەم بیروڕادەربڕینە لە ڕواڵەت دا بیانوی ترامپ بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ داواکاری جیهانی لەمەڕ پاڕاستنی بەرجام لە ناودەبات، هەرچەند کە سەرۆک کۆماری ئەم کاتەی ئەمریکا پێشانی داوە کەسێکی پێشبینی نەکراوە وهەرکات وساتێک  دەتوانێ بۆ کۆمەڵگەی جیهانی قەیرانی نوێ بەدی بهێنێت.

سەرپەیڤ