ناکارابوونی گومەزی ئاسنین ، سستەک بوونی هەواڵگریی و ئاسایشیی ئیسراییل
ئیسراییل لە چەند رۆژی رابردوودا شایەتی دو رووداوی ئاسایشیی لە ناوچە داگیرکراوەکان بوو کە سستەک بوونی ئاسایشی سەربازیی و هەواڵگریی ئەو رژێمەی دەرخست .
1- تەقینەوەی قورس لە دامەزراوەی ئاسایشیی هەستیاری ئیسراییل لە ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو .
2-هاویژرانی موشەک لە خاکی سوریاوە بە تێپەڕین لە سیستمی بەرگریی موشەکیی رژێمی زایۆنی ناسراو بە گومەزی ئاسنین و پێکرانی دەوربەری دامەزراوەی ناڤۆکیی ستراتژیکی دیمۆنا .
لەمبارەوە چەند خاڵ گرنگن : یەکەم ئەوەی کە رژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات وابنوێنێ ئەوەی لە کارگەی موشەک سازیی روویداوە ، بە هۆی هەڵەی مرۆیی بووە . کە لە لایەن زایۆنیەکان لە خەڵکی ئاساییەوە تا میدیا و کەسایەتیەکان قەبوڵ نەکراوە .
هۆکاری ئەم هەڵوێستەی ئیسراییل ئەوەیە کە ئەگەر رابگەیەنێ کاری خۆڕاگریی بووە دەبێ وڵامی بداتەوە و ئەوەش باج و تێچووی دەبێت .
بابەتی دوهەمیش ئەوەیە کە ئیسراییل راشکاوانە رایگەیاند تەقینەوەکە لە نزیک سایتی دیمۆنا لە خاکی سوریاوە ئەنجام بووە و موشەکەکە لە 30 کیلۆمەتریی سایتی دیمۆنا کەوتووە .
ئەم بابەتەش تەواو ناکارایی سیستمی گومەزی ئاسنین بۆ ناسینەوە و لێدانی موشەکە هاویژراوەکە لە خاکی سوریا ئاشکرا دەکات .
بێنی گانتز وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنیش وێڕای دانهێنان بە ناکارایی سیستمی بەرگریی موشەکیی گومەزی ئاسنین گوتی : لە بارەی شکستی هەڵمەتی شوێندۆزیی ئەم سیستمە لێکۆڵینەوە دەکرێت .
تێگیرانی موشەک لە سایتی دیمۆنا وشداریەک بوو بە ئیسراییل لە بارەی کارە تێکدەرانە لە نێو وڵاتانی دیکە لەوان سوریا و ئێران لەمەڕ ئەوەی کە ئەم کردارانە دەبنە هۆی نائەمنیی بەرفراوان لە نێو ناوچە داگیرکراوەکان .
موشەک تێگرتن لە دیمۆنا پەیامێکی ستراتژیی بۆ ئیسراییل بوو کە پشوودرێژیی ستراتژیکی دەورگێڕانی تەوەری خۆڕاگریی کۆتایی هاتووە و ئیسراییل لە کاتی درێژەدان بە کاری تێکدەرانە دەبێ چاوەڕوانی زەبری گورچکبڕ و ستراتژیک بێت .