شەرمەزارکرانی دانیشتنی نافەرمی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران لە لایەن چین و رووسیاوە
چین و رووسیا دانیشتنی ئەنچومەنی ئاسایش دژی ئێرانیان شەرمەزار کرد،نوێنەرانی چین و رووسیا هەنگاوی ئەمریکا و ئاڵبانی لە بارەی گوڕانکارییەکانی ئێران مەحکووم کرد
کوبوونەوەی ناسراو بە فورمولی ئاریا لەسەر داوای ئەمریکا و ئاڵبانی بەشێکە لە هەوڵی ڕوژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ درێژەدان بە گێرەشێوێنیەکان لە ئێران. نوێنەری رووسیا لە دانیشتنەکەدا بۆ مردنی مەهسا ئەمینی پەژارەی دەربڕی،بەڵام بو دەرخستنی هەڵسوکەوتی دوفاقی وڵاتانی ڕوژئاوایی ئاماژەی دایە مردنی ئەشلی بابیت. بابیت کچێک بوو کە ڕۆژی شەشی ژانویەی ٢٠٢١ لە جەنگەی هێرش بوسەر باڵەخانەی کۆنگرەی ئەمریکا بەهۆی تەقەی پۆلیسەوە کوژرا. نوێنەری چینیش لەو دانیشتنەدا گوتی ئەو کۆبونەوانە بۆ ئاشتی و ئاسایش دەکرێت نەک بو دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان.
دانیشتنی فۆرمولی ئاریا، دانیشتنێکی نافەرمی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە کە بە دەسپێشخەری یەکێک لە ئەندامان بەڕێوە دەچێت وئامادە بوونی کەسانی ئاسایی و ڕێکخراوی ناحکومی تێیدا ڕێگەپێدراوە. لەو دانیشتنەدا بەشداری ئەندامەکان دڵخوازە و لەبەر نافەرمی بوونی تەنانەت لە بڵاڤوکی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕاناگەیەندرێ.
دانیشتنی ئەمجارەش ئاستێکی نزمی هەبوو،بەس ئەمریکا و ئاڵبانی باڵوێزەکانیان لەوێ بوون،بریتانیا و ئیرلەند جێگری نوێنەرەکانیان و ئەندامانی دیکەش لە ئاستی کارناس بەشداریان کرد.برازیل،مەکزیک،ئیمارات،کێنیا، غانا و گابۆن دژی ئێران قسەیان نەکرد. نوێنەری هیندیش وتاری پێشکەش نەکرد. نوێنەری وێنێزوئێلاش لە وتارێکدا داوای کۆبوونەوەکەی بە سیاسی پێباسە و لە ڕەفتاری دوفاقی ڕۆژئاوا گلەیی کرد.گروپی دۆستانی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەکان کە ١٩ وڵات لە خۆ دەگرێ پاڵپشتیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد. لەو دانیشتنە دا باڵوێزی ئەمریکا قسەی بە نوێنەری وێنێزوئێلا بڕی و لە ڕاستی دا نەیدەهێشت دەنگی جیاواز لەو کۆبونەوەیە دا بەرز بێتەوە.ئەمەریکا لە دەسپێکی نا ئارامیەکان لە ئێراندا هەوڵی داوە ئاڵۆزی لەنێو ئێران پەرە و درێژە پێ بدات. بەڵگەکان دەری دەخەن ،سی ئای ئەی،رژیمی زایۆنی و هەواڵگری چەند وڵاتی رۆژئاوایی و عەڕەبی بۆ نائارامی لە ئێراندا پلانیان دانابوو،بەڵام تووشی شکست بوون و لە دوای ئارام بونەوەی ئێران ئێستا واشنگتۆن بۆ ئەوەی بە خەیاڵی خۆی بشێوی لە ئێراندا دروست بکاتەوە ئەو دانیشتنەی بە ڕێوە برد.