کانونی دوھەم 28, 2024 11:00 Asia/Tehran

لە سەد و سێزدەیەمین رۆژی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی فەلەستین لە غەززە هەروا بەردەوامەو پاش درێژەی ئەو پەلامارانە، کارەبای نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، بەتەواوەتی پچڕا.

شەڕی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتێ غەززە لەکاتێکدا بۆ سەدو سێزدەیەمین رۆژ بەردەوامە کە چەندین ناوچە لە کەرتی غەززە بەتایبەت لە خان یونس(هەڵکەوتوو لەباشور) بەقورسی بۆردومان و تۆپباران دەکاو خۆڕاگرییش بەرەنگاری داگیرکەران دەبێتەوە.

لە ئەنجامی درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین، کارەبای نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس هەڵکەوتوو لەباشوری کەرتی غەززە بەتەواوەتی پچڕا. لە بۆردومانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ماڵێک لە ناوچەی "الحکر" لە دەیرولبەلەح هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، چەند فەلەستینی دیکە شەهید وبریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، گوردانی قەسام ڕایگەیاند، خەباتکاران لە ئۆردوگای ئەلمەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، تاقمێک لە چەکدارانی داگیرکەری ئیسرائیلیان لە بۆسەیەکدا، گرفتار کرد.

گوردانی قەسام هەروەها پێی داگرت؛ خەباتکاران، پاش چوونی حەوت چەکداری ئیسرائیلی بۆنێو تونێلێک لەو ناوچەیە، زالکی تونێلەکەیان داخست و بە رۆکێتی دژەنەفەری "رعدیە" تەقاندیانەوە کە بەهۆیەوە، داگیرکەرانی زایۆنی کوژران و بریندار بوون.

خۆڕاگریی فەلەستین لە درێژەی هەڵمەتەکانیدا، دوو تانکی جۆری مێرکاوای ئیسرائیلیشی بە بۆمبی شوات و رۆکێتی دژەزرێپۆشی یاسینی ١٠٥ کردەئامانج.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە ئاماری شەهیدانی فەلەستین لە غەززە لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە لە٢٦هەزار و٢٥٧کەس تێپەڕیوە. هەروەها لەو ماوەدا، ٦٧هەزار و٧٩٧ شارومەندی فەلەستینیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ