شوبات 06, 2024 07:00 Asia/Tehran

پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەرکەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا ئەمڕۆ لەکاتێکدا دەچێتە نێو سەدو بیست و دووهەمین ڕۆژی خۆیەوە کە سەرەڕای پاڵپشتی ڕاگەیاندنی ئەرتەشی داگیرکەر لە ئاگربڕ لەدوای شکستی ئەو ڕژیمە لە شەڕی وشکانی بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی زایۆنیستەکان دڕندەکاریەکی دیکەیان لە دەیربەلەحی غەزە بەڕێوە برد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە سی فەلەستینی لەئاکامی بۆردومان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستیەوە و وێرانکردنی بەتەواوی ناوچەی سڤیلنشینی دەیربەلەحی غەزە سی کەس شەهید بوون.

ئەرتەشی ئەو ڕژیمەلەکاتێکدا لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی ماڵی خەڵکی دەیربەلەح دڕندەکاریەکی نوێی بەڕێوە بردوەو سی کەسی دیکەی شەهید کردوەکە ئەو دەڤەرەی بە دەڤەری بێ خەم ڕاگەیاندبوو کە ئاوارە فەلەستینیەکان لەوێ جێگیر ببن.

ڕۆژی ڕابردووش هەر پەرەی دابوو بە پەلامارەکانی بۆسەر ئەو ناوچە.

ڕژیمی زایۆنیستی تا هەنووکە دوو هەزار سێسەدو بیست و پێنج دڕندەکاری بەدژی خەڵکی غەزە بەڕێوە بردوە کە هەموویان لەماوەی چوار انگی ڕابردوو بەبەڵگە تۆمارکراوە.

لەو دڕندەکاریانەدا سی و چوار هەزارو دووسەدو سی و هەشت کەس شەهید بوون و کە هەرتەنیا بیست و حەوت هەزارو دووسەدو سی و هەشت کەسیان گەیەندراونە نەخۆشخانەو هیچ هەواڵیک لەوانی دیکە لەدەستا نیە.

سەرپەیڤ