١٩٢یەمین رۆژی دەسدرێژکاریی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززەو درێژەی ژینۆسایدی فەلەستینیەکان
چەکدارانی رژێمی زایۆنیستی لە١٩٢یەمین رۆژی بەدوای یەکدا، درێژە دەدەن بە پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکان و هێنانەدی پشتێنی ئاگر و ئەنجامدانی تاوانی دڕندانە بەدژ شارومەندانی غەززە.
ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی فەلەستین رایگەیاند؛ فڕۆکە شەڕکەرەکان و تۆپخانەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە درێژەی پەلامارەکانیاندا ، ئەمڕۆش ناوچە جیاجیاکانی غەززەیان کردە ئامانج و بەهێرش بۆسەر ماڵ و خانووبەرەی خەڵک و ناوەندەکانی حەوانەوەی ئاوارەکان و شەقامەکان دەیان کەسیان شەهید یان بریندار کرد.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنیستی ماڵێکیان لە شارۆچکەی "ئەلفەخاری" لە باشوری رۆژهەڵاتی خان یونس بۆردومان کرد.
سوپای رژێمی زایۆنی هەروەها هێرشی کردەسەر چەند ناوچەیەک لە باکوری "نوسەیڕات" و "ارض المفتی" و باکوری رۆژاوای ئۆردوگای ئەلجەدید هەڵکەوتوو لە باکوری ناوەندیی غەززە .
لە هێرشی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر زەویەکی کشت و کاڵی لە گەڕەکی "ئەلمەنارە" لە باشوری ڕۆژهەڵاتی خان یونس، پێنج شارومەند بریندار بوون.
هەروەها تۆپخانەی رژیمی زایۆنی، باشوری رۆژهەڵاتی غەززەی بەقورسی تۆپباران کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەر، سەنتەرێکی تیجارییان لە نزیک ئۆردوگای نوسەیڕات لە ناوەڕاستی غەززە بۆردومان کرد.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنیستی سەرەتای ئەم مانگەی زایینی پێشی گرت بە هاتنی٤١لەسەتی کاروانەکانی یارمەتی گەیاندنی ئەو ڕێکخراوە بۆ باکوری کەرتی غەززە.
بەپێی ئاماری نافەرمی، لە دەسپێکی هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردوو-وە، ٣٣٧٢٩ کەس شەهیدو٧٦٣٧١ کەسیش بریندار بوون و ژمارێک لە قوربانیانیش هەروا لەژێر دارووپەردوودان.