May 07, 2024 09:30 Asia/Tehran
  • بێ سەروشوێن بوونی دە هەزار کەس لە دانیشتووانی غەززە؛ چەکی قەدەغەکراوی زایۆنی، تەرمەکان دەتوێنێتەوە

ڕاپۆرە پزشکی و پشت ڕاست بووەکانی مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانە واپێشان ئەدەن کە رژێمی زایۆنیستی لە حەوت مانگی ڕابردوودا بەشێوازێکی بەرفراوان چەکی نائاسایی و قەدەغەکراوی بەدژ خەڵکی غەززە بەکارهێناوەو ئەو چەکئامێرانە بوونەتە هۆی توانەوەی تەرمی شەهیدان و دەرکەوتنی ئاسەواری سەیرو سەمەرە لەسەر ژمارێکی دیکە لە تەرمەکان.

بەپێی ڕاپۆر و هەواڵە بڵاوکراوەکان، رژیمی زایۆنیستی لەحەوت مانگی ڕابردوودا بە شێوەی بەرفراوان لە چەکئامێری قەدەغەکراو بەدژ خەڵکی غەززە کەڵکی وەرگرتووە و ژماری زۆری تەرمی بێ سەروشوێن بووی شەهیدان لە شەڕدا، پێشاندەری ماکی سەیری تەقەمەنی بەکارهاتوو لە پەلامارە مووشەکییەکانی دژ بە ناوچە ئاوەدانەکانە لە غەززە.

بە تێپەڕینی حەوت مانگ بەسەر دەسپێبوونی دەسدرێژکاریی سوپای ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ستافی بەرگریی شارستانیی ئەو ناوچەیە ناتوانێ تەرمی هەزاران کەسی بێ سەروشوێن بوو لەبن دارووپەردووەکان بێنێتەدەر. گرینگترین گریمانەیەک کە ئەو ستافە دێهێنێتەئاراوە، ئەوەیە کە تەلاویڤ لە پەلامارە مووشەکییەکانی بۆسەر ئەو ناوچانە، لە چەکەمەنی قەدەغەکراو کەڵکی وەرگرتووە کە بەهۆیانەوە، تەرمی شەهیدانی ئەو پەلامارانە، فەوتاون ولەبەین چوون.

چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانەش وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو بابەتە، رایگەیاند؛ رژێمی زایۆنیستی چەکی سووتێنەری(حرارتی) لە غەززە بەکارهێناوەو پشت ڕاستی کردەوە کە ئەو جۆرە چەکانە، تەرمی قوربانیان بەتەواوەتی لەبەین دەبا و هیچ ئاسەوارێکیان لێ نامێنێ.

ئەو ناوەندەی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاند کە تەرمی ژمارێک لە قوربانیانی پەلامارە مووشەکییەکانی رژێمی زایۆنیستی بەتەواوەتی شێواوەو لەبەریەک هەڵوەشاوە.

"محەممەد ئەلموغەییر" لە ئەفسەرانی بەرگریی شارستانیی غەززەش لە دیمانەیەکدا، باسی دژواریی و سەغڵەتییەکانی ناسینەوەی تەرمی شەهیدان و بێ سەروشوێن بوونی ژمارێکی زۆر لەوانی کردو وتی: لە زۆربەی بەدواگەڕانەکاندا، نیشانەگەلێکی زۆر بچووک لە تەرمی شەهیدان بەرچاو دەکەوێ کە سەلمێنەری ئەوەیە، رواڵەتی ژمارێک لە تەرمەکان بەتەواوەتی تێکچووەو ناناسرێنەوە.

ناوبراو وتی کە هەر لە هەمان حەوتەی یەکەمی دەسدرێژیی بۆسەر غەززەدا ، دڵنیا بووینەوە لەوەی ژە داگیرکەران لە ماددەی تەقینەوەیی خاوەن پتانسێلی گەرمایی باڵا و لەئاستی سووتاندا، کەڵک وەردەگرن کە توانای وێران کردن و توانەوەی بەرچاو تەنانەت توانەوەی بینا کۆنکرێتییەکانیان هەیەو دەکارگرتنی ئەو چەکئامێرانە، دەسڕاگەیشتن بە تەرمی شەهیدان لە بینا کاولبووەکان بەتەواوەتی نامومکین دەکا.

سەرپەیڤ